Cüneyt Karadağ
27 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2021
به‌رلین- AA
كاندیدی پارتی سۆشیاڵ دیموكرات بۆ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئۆلاف شۆڵز وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد گه‌لی ئه‌ڵمانیا ده‌یانه‌وێت ئه‌و وه‌ك راوێژكاری وڵاته‌كه‌یان ببینن.
له‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌ڵبژاردن، شۆڵز له یه‌كه‌م گوتاریدا بۆ ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی، رایگه‌یاند: "گه‌له‌كه‌مان ده‌یه‌وێت ئۆلاف شۆڵز وه‌ك راوێژكار ببینێت".
كاندیده‌كه‌ی پارتی سۆشیاڵ دیموكرات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به "سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره" ناو برد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌نگده‌ران له رێگه‌ی ئه‌نجامه‌كانه‌وه خواستیان بۆ "گۆڕانكاریی له حكوومه‌تدا" نیشان داوه.
ئۆلاف شۆڵز باسی له‌وه‌ش كرد كه چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن ده‌بن.