22 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2020
رامه‌ڵڵا - AA
هێزه ئه‌منییه‌كانی فه‌ڵه‌ستین، له ناحیه و ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی سه‌ربه باكوور و خۆرهه‌ڵاتی قودسی داگیركراو كشانه‌وه، كه به پێی رێككه‌وتنی ئۆسلۆ وه‌ك ناوچه‌ی B پۆڵێنكراون.
به پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له گه‌واهیده‌رانی ناوچه‌كه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، هێزه ئه‌منییه‌كانی فه‌ڵه‌ستین، له ناحیه‌كانی به‌یت ئیكسا، كاتانا و بیدوی باكووری خۆرئاوای قودسی داگیركراو و ناحیه‌كانی ئه‌بو دیس و ئیزاریهی باكووری شاره‌كه كشاونه‌ته‌وه.
تا ئێستا به‌رپرسانی فه‌ڵه‌ستین روونكردنه‌وه‌یان له‌و باره‌یه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
لە لایەکی دیکەوە، سەرۆکوەزیرانی فەڵەستین، محەمەد ئیشتیە فەرمانیدا بە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی سەرۆکی وڵاتەکەی، مەحموود عەباس دەریکردوون لەبارەی پچڕانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا.
ئیشتیه دوێنێ ئێواره له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌یدا فه‌رمانیدا به هه‌موو وه‌زیره‌كان بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی كرده‌یی و رێوشوێنی به‌په‌له سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كانی مه‌حموود عه‌باس.