ئۆتاوا
مۆزەخانەی سروشتی كەنەدا بە بەردبووی ماسییەك كە مێژووەكەی بۆ 375 ملیۆن ساڵ دەگەڕینەوە و لە دوورگەی ئێلیسمێر لە جەمسەر باكوور دۆزراوەتەوە، نمایش كرد.
دوای گەیشتنی هەردوو زانای بواری بە بەردووەكان نیل شوبین و ئێدوارد دایسشلەر لە زانكۆی شیكاگۆوە بۆ دوورگەی ئێلیسمێر، دەستكرا بە كاری زانستی لەسەر بە بەردبووی ماسییەكە و ناوی Tiktaalik Roseaeی لێنرا.
بە بەردبووی ماسییەكە كە لە 60 پارچە پێكهاتووە، لە مۆزەخانەی سروشتی كەنەدا لە ئۆتاوای پایتەختی ئەو وڵاتە خرایەڕوو.