Ramal Abdullah Mahmood
26 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای كۆمپانیای زه‌به‌لاحی ته‌كنه‌لۆجیا ئه‌پڵ، تیم كووك له‌باره‌ی بازرگانییه‌وه كۆبۆوه.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا سانده‌رز رایگه‌یاند تره‌مپ له كۆشكی ئۆڤاڵ له‌گه‌ڵ كووك كۆبۆته‌وه.
ساندەرز ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه كۆبوونه‌وه‌كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كاتی بۆ دانراوه و گوتی: "ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆی بازرگانی بووه".
ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا؛ كووك له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی لیژنه‌ی بازرگانی له كۆنگرێس، رۆبه‌رت لایتهیزهر و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئابووری كۆشكی سپی، لاری كهدلۆو كۆبۆته‌وه.
ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنج كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای ئه‌پڵ و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپه له قۆناغێكدا داهاتی ئه‌و وڵاته له بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ چین به‌رزه.