Hakan Çopur,Safvan Allahverdi
26 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2018
واشنتن – AA
لابردنی ڤیدیۆیەک لە لایەن بەناوبانگترین پێگەى بڵاوکردنەوەى ڤیدیۆ، یوتیوب کاردانەویەکى زۆرى لێکەوتەوە کە سەربازانی ئیسرائیلى تیادا دەردەکەون بە شێوەیەکى توندوتیژ مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەرانى مەدەنی فەڵەستینى دەکەن، دواتر پێگەى یوتیوب ڤیدیۆکەى دووبارە گەڕاندەوە بە مەرجى دیایکردنى تەمەن.
پێگەى یوتیوب رایگەیاند کە هاووڵاتییەکى فەڵەستینی بە ناوى سەنا قاسم لە ٢٢ى نیسان ڤیدیۆیەکى بڵاوکردەوە لەژێر ناونیشانى "لە میانى رووخاندنى دیوارەکانى غەززە چەکدارانى ئیسرائیل تەقەیان لێدەکەن و دەیانکوژن".
پێگەى یوتیوب لە ٢٥ى نیسان ڤیدیۆکەى دووبارە گەڕاندەوە بە مەرجى دیایکردنى تەمەن، دواى ئەوەى چەندین کەس لە سەردانیکەرانى ئەم پێگەیە داواى گەڕاندنەوەى ڤیدیۆکەیان کردبوو لەسەرووى هەموویانەوەش پڕۆفیسۆرى جوولەکە، نۆڕمان فينكلشتاين کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکادا دەژیت.
سەرجەم منداڵانى کەرتی غەززە لە چاوەڕوانیدان تاکو دەکوژرێن.
پڕۆفیسۆرى جوولەکە، نۆڕمان فينكلشتاين کە کاردانەوەى هەبوو لەسەر لابردنى ڤیدیۆکە، بە پەیامنێرى ئاژانسی ئانادۆڵوى راگەیاند، ڤیدیۆکەى بەتەواوى نەبینیوە.
نۆڕمان فينكلشتاين گوتی: "سەرجەم منداڵانى کەرتی غەززە ئارامدەگرن تا ئەو کاتەى لە لایەن سەربازانى ئیسرائیلەوە دەکوژرێن، دواتر دووبارە ئەم ڤیدیۆیانە یڵاودەکەنەوە".