Rewa Mahmut Hasan
18 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2017
سلێمانی - AA
جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى لەبارەی پێشهاتەکانی ئەم چەند رۆژەی دوایی، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەدا، كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى باس لە قارەمانیەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات لەکاتی رووبەڕووبوونەوەیان بەرامبەر گەورەترین دوژمنی جیهان کە رێکخراوی تیرۆریستی داعشە. هەروەک رەخنەی توند لە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەگرێت و دەڵێت، "مه‌خابن له بری ئه‌وه رووبه‌ڕووی گه‌له‌كۆمه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان كردینه‌وه و جارێكی تریش ئه‌و راستیه‌یان سه‌لمانده‌وه كه (نه‌ته‌وه‌ی كورد بێجگه له چیاكانی خۆی هیچ دۆستێكی تری نییه).
دەقی پەیامەکە:
پەیامێك لە كۆسرەت ڕەسول عەلی-یەوە
جه‌ماوه‌ری دڵسۆز و خۆڕاگری خه‌ڵكی كوردستان
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان
پێشمه‌رگه ئازا و گیان له‌سه‌رده‌ستی كوردایه‌تی
لای هه‌مووان ئاشكرایه كه كوانووی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان له مێژووی ده‌یان ساڵه‌ی ته‌مه‌نیدا له‌پێناوی ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی ئازاد و شه‌ره‌فمه‌ندانه به به‌رده‌وامی بڵێسه‌ی سه‌ندووه و نه‌وه له دوای نه‌وه په‌یامی پیرۆزی خۆی گه‌یاندووه، هه‌تا ئه‌مڕۆ كه گه‌یه‌ندراوه‌ته ده‌ستی ئێمه له‌و پێناوه‌شدا چه‌ندین سه‌ركرده‌ی جوامێر و ده‌یان هه‌زار لاو و مێرخاسی خۆی كردۆته قوربانی و به سه‌ربه‌رزی یه‌وه لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی پێ نه‌خشاندووه. تا ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌وه ماوه‌ی زیاتر له سێ ساڵه گه‌لی كوردستان له‌جیاتی هه‌موو ئازادیخوازان و مرۆڤدۆستانی دونیا له به‌رامبه‌ر دڕنده‌ترین گروپى تیرۆریستی وه‌ستایه‌وه و هه‌ره‌سی به‌و پلانه گڵاوه‌یان هێنا كه ده‌توانن ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تی بوه‌ستێنن و بمانگێڕنه‌وه بۆ چاخی به‌ردین وسهردهمانی جاهیلیه‌ت .ئێستا له كاتێكداكه ناو و ناوبانگی جوامێرانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به جوانی له گوێ ی ته‌واوی مرۆڤدۆستان و ئازادیخوازانی دونیا ده‌زرنگێته‌وه و كه‌سانێك نه‌ماوه له م جیهانه به‌رینه‌دا ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر زار نه‌بێت، له پاداشتی ئه‌وه‌دا گه‌لی كوردستان له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دابوو كه كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی و دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانمان له جیهان و ناوچه‌كه بۆ بونیادنانی ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوومان، گوێمان لێ‌بگرن و ڕێز له ئیراده‌ی میلله‌ته‌كه‌مان بگرن، به‌ڵام مه‌خابن له بری ئه‌وه ڕووبه‌ڕووی گه‌له‌كۆمه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان كردینه‌وه و جارێكی تریش ئه‌و ڕاستیه‌یان سه‌لمانده‌وه كه ( نه‌ته‌وه‌ی كورد بێجگه له چیاكانی خۆی هیچ دۆستێكی تری نیه)، به جێهێشتنی گه‌له‌كه‌مان به ته‌نها له‌به‌رده‌م هێرش و په‌لاماردانه‌كانی میلیشیا ی حه‌شدی شه‌عبی و یه‌كه‌كانی سوپای عێراق و ڕووداوه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابووردوو له‌كه‌ركوك وناوچه كوردستانیه‌كانی تر و قه‌تلوعامكردنی هاوڵاتیانی كورد له شاری دوزخورماتوو و جێگاكانی تر و ده‌ركردنیان و سوتاندنی ماڵوحالیان و به‌تاڵان بردنی سه‌روه‌ت و سامانیان بێجگه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئهنفالێكی تری كورد له‌سه‌ر زێدی باب‌و باپیری خۆی هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌كی تر هه‌ڵناگرێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر برینه‌كه به سوێ ده‌كات ئه‌وه‌یه كه چه‌ند كه‌سێكی لاده‌ر له ڕێبازی یه‌كێتی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌مان له‌م ڕووداوانه‌دا به مه‌به‌ستی چه‌ند ده‌ستكه‌وتێكی كاتی شه‌خسی ده‌بنه هاوكار و ده‌ستكێشی داگیركه‌ران و به‌م كاره قێزه‌ونه‌یان سه‌رشۆڕانه خۆیان ده‌خزێننه ناو لاپه‌ڕه ڕه‌شه‌كانی مێژووی گه‌له‌كه‌مانه‌وه .
دڵسۆزان‌و غه‌مخۆرانی كوردایه‌تی
ئێمه وه‌ك خۆمان به شاهیدی هه‌موو لایه‌ك له‌وه‌ی هێزمان به‌سه‌ریدا شكا و لهدهستمانهات بۆ پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاوڵاتیان و خاكی پیرۆزی كوردستان له كه‌ركوك و جێگاكانی تر و به ئامانجی له‌ده‌ستنه‌دانی ده‌ستكه‌وته ستراتیژیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجاممان دا‌و درێغیمان نه‌كرد، به‌ڵام دیاره سه‌ره‌ڕای گه‌له‌كۆمه‌كێ ی ده‌وروبه‌ر، نابه‌رابه‌ری له هێز و دڕنده‌یی شێوازی له‌شكركێشیه‌كه له پاڵ ڕۆڵی ناجوامێرانه‌ی ده‌سته ڕه‌شه‌كانی ناوخۆ كه بوو به هۆكاری چۆڵكردنی به‌شێكی كاریگه‌ر له سه‌نگه‌ره‌كان و چۆڵكردنی پشتی هێزه‌كان به قازانجی دوژمن كارێكی وایكرد كه ئه‌مجاره‌ش ڕووداوه‌كان به قازانجی گه‌له‌كه‌مان و به‌دیهێنانی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه كانمان نه‌شكێته‌وه و به‌شێكی گرنگ له ده‌ستكه‌وته به‌دیهاتووه‌كانی گه‌لی كورد له‌ده‌ست بچێت .
سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌ش ئه‌گه‌رچی زیانه‌كان له‌ڕووی له‌ده‌ستدانی ده‌ستكه‌وتی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه له ئێستادا زۆر گه‌وره‌ن و ئۆباڵی كاره‌ساته‌كانی كه‌ركوك و دوز و هه‌موو زیانه گیانی و مادی و مه‌عنه‌ویه‌كانی تری گه‌له‌كه‌مان ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و كاڵفامانه‌ی ناو یه‌كێتی, به‌ڵام پێمان وایه كه ئه‌مه كۆتایی ڕێگا نیه و ئیراده‌ی ئازادیخوازانه‌ی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره كه‌وتنانه ده‌ست و په‌نجه‌ی نه‌رمبووه بۆیه هه‌ڵسانه‌وه وچوونهوه پێش كارێكی زه‌حمه‌ت نیه , ئێمه‌ش بۆ ئه‌و ئامانجه هه‌میشه پێشمه‌رگه‌ی به‌وه‌فای ڕێبازی شه‌هیدانین و ووره‌مان ووره‌ی ڕۆژگارهسهختهكانی خه‌باته و له‌هه‌ر كاتێكی تر جه‌سوورانه‌تر و دڵسۆزانه تر و به بیر و هۆشێكی كراوه‌تره‌وه شان ده‌ده‌ینه به‌ر ئه‌و ئه‌ركه مێژووییه‌ی كه خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان و خوێنی به‌ناهه‌ق ڕژاوی شه‌هیده‌كانمان پێیان سپاردووین .
لێره‌شه‌وه بانگه‌شه‌ی ته‌واوی هێزو لایه‌نه سیاسیه كوردستانیه‌كان ده‌كه‌م هه‌رچی زووه هیممه‌ت بكه‌ین و ناوماڵی خۆمان ڕێكبخه‌ینه‌وه‌و عیبره‌ت له ڕووداوه‌كان وه‌ربگرین، یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان بپارێزین و تۆكمه‌ی بكه‌ین، چونكه ته‌نها و ته‌نها ئه‌وه تاكه‌ڕێگای هێزدانهبهری خه‌بات و كوردایه‌تی یه .
دروود بۆ گیانى پاكى شه‌هیدانى كورد و كوردستان.
سڵاو له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان
بژی كورد، بژی كوردستان
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى
جێگری سكرتێری گشتى
یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان
18/10/2017