Enes Kaplan,Mohammed Baqi Hussein
29 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "بە داخەوە لەم ماوەیەی دواییدا ناوچەکەمان دووچاری سیستی بووەتەوە. گشتپرسی لە روانگەی دەستووری عێراق و مافەکانی نێودەوڵەتی نایاساییە. بە داخەوە حکوومەتی هەرێم سەرەڕای بانگەوازی دۆستانە، گشتپرسی ئەنجامدا و هەڵەیەکی گەورەی کرد. وه‌ك هه‌میشه گوتوومانه، هیچ كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ماوه كورتدا ناوچه‌كە بخاته ناو ئاگر و گرژی دروست بكات".
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین هەروەها كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كان، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌شی له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا سازدا.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان له‌باره‌ی گشت‌پرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گوتی:
"پێداچوونەوەیەکمان بۆ پێشھاتەکانی سووریا و عێراق کرد. ھاوڕابووین لەسەر یەکپارچەیی خاکی عێراق و سووریا. بە داخەوە لەم ماوەیەی دواییدا ناوچەکەمان دووچاری سیستی بووەتەوە. گشتپرسی لە روانگەی دەستووری عێراق و مافەکانی نێودەوڵەتی نایاساییە. بە داخەوە حکوومەتی هەرێم سەرەڕای بانگەوازی دۆستانە، گشتپرسی ئەنجامدرا و هەڵەیەکی گەورەی کرد. وه‌ك هه‌میشه گوتوومانه، هیچ كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ماوه كورتدا ناوچه‌كە بخاته ناو ئاگر و گرژی دروست بكات".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بوو:
"له‌باره‌ی گرتنه‌به‌ری چه‌ند رێوشوێنێك له لایه‌ن وڵاته‌كه‌مانه‌وه له‌م دۆخه‌دا، بۆ رای گشتی خۆمان راگه‌یاندووه. پێویسته دوای گشتپرسییه‌كه به‌تایبه‌ت رێگری له هه‌رێمی باكووری عێراق بكه‌ین هه‌ڵه‌ی مه‌ترسیدارتر ئه‌نجامبدات. ئه‌وه زۆر گرنگه كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ل یه‌كپارچه‌یی خاك و یه‌كێتیی سیاسیی عێراقدایه".