Zehra Ulucak,Hemın Othman Mohammed
02 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
له شاری لاس ڤێگاسی ئه‌مریكا، هێرشێكی چه‌كداری كرایه سه‌ر فێستیڤاڵێكی موزیك و، له ئه‌نجامدا لانی كه‌م دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌كه ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه له نزیك هۆتێل ماندالای بای له شاری لاس ڤێگاس، هێرشێكی چه‌كداری كراوه‌ته سه‌ر شوێنی كۆنسێرتێك و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س كوژراون و، 24 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی قسه‌ی گه‌واهیده‌رانی رووداوه‌كه، لانی كه‌م كه‌سێكی چه‌كدار ته‌قه‌ی له به‌شداربووانی فێستیڤاڵه‌كه كردووه.
له‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌نگی ته‌قه‌ی چه‌كی ئۆتۆماتیكی دێت و، ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ڕاكردن شوێنه‌كه جێبهێڵن.
هاوكات به‌رپرسانی شاره‌كه ئاماژه به داخستنی چه‌ند شوێنێكی لاس ڤێگاس ده‌كه‌ن.