Adam Abu-bashal
23 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2020
ئابوجا – AA
له ئاكامی داڕووخانی كڵێسایه‌كی شه‌ش نهۆمی له ویلایه‌تی ئهئاستێرن له غانا ١٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌ڕێوه‌به‌ری لقی ویلایه‌تی ئهئاستێرن'ی رێكخراوی كاره‌ساته نیشتمانییه‌كان، ریچارد ئامۆ یارتهی رایگه‌یاند له ناوچه‌ی مانسۆ ئاكرۆسۆ كڵێسایه‌كی شه‌ش نهۆمی داڕووخاوه.
یارتهی ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ته‌رمی ١٨ كه‌س له‌ژێر داروپه‌ردووی كڵێسا داڕووخاوهكهدا ده‌رهێندراونه‌ته‌وه و هه‌شت كه‌سیش رزگار كراون.
تیمه‌كانی رێكخراوی كاره‌ساته نیشتمانییه‌كان به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ رزگاركردنی گیرخواردووان و برینداربووان گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه. مه‌ترسیی ئه‌وه هه‌یه ژماره‌ی قوربانییان زیاد بكات.
باس له‌وه ده‌كرێت كه له كاتی داڕووخانی كڵێساكه‌دا زیاتر ل ٦٠ كه‌س له‌وێ بوون.