Adam Abu-bashal
06 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2021
ئەبوجا – AA
له میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌دا، هیندستان ٥٠ هه‌زار دۆز ڤاكسینی كۆرۆنای به غانا به‌خشی.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له میدیاكانی غانادا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و ٥٠ هه‌زار دۆز ڤاكسینه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هیندستانه‌وه ره‌وانه كرابوو له ئهكرای پایته‌ختی غانا راده‌ستی وه‌زیری ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته، شیرلهی ئایۆركۆر بۆتچوهی كرا.
شیرلهی ئایۆركۆر بۆتچوهی رایگه‌یاند كه ره‌وانه‌كردنی ئه‌و ڤاكسینانه ده‌رخه‌ری په‌یوه‌ندی هاوسۆزانه و برایانه‌ی نێوان غانا و هیندستانه.
ژماره‌ی دانیشتوانی غانا نزیكه‌ی ٣١ ملیۆن كه‌سه، تا ئێستا ٨٥ هه‌زار و ٢٣٩ كه‌س له‌و وڵاته تووشی كۆرۆنا بوون، ٧٩ هه‌زار و ٤٦٥ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و ٦٢٩ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.