Dildar Baykan Atalay
21 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2021
واشنتۆن – AA
له ئاكامی پەلامارێک لە باخچەی سەنتەری دیانات لە ئەمریکا (Diyanet Center of America) لە نزیك واشنتۆن پایته‌ختی ئه‌مریكا، كه‌سێك بریندار بوو.
سه‌رچاوه‌كانی پۆلیس ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كاتی نیوه‌ڕۆ به كاتی ئه‌مریكا رێك دوای ئه‌نجامدانی نوێژی مردوو، كه‌سێكی نه‌ناسراو ته‌قه‌ی له باخچەی سەنتەری دیانات له ئه‌مریكا كردووه له ویلایه‌تی ماریلاند.
له ئاكامدا كه‌سێك بریندار بووه و گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی برینداره‌كه نییه، باسیان كردووه گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی تۆمەتبارەکە به‌رده‌وامه.
له كاتێكدا پۆلیس به‌رده‌وامه له لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه، سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به سەنتەری دیانات-ەوه نه‌بووه، به‌ڵكو بابه‌ته‌كه كه‌سییه و سەنتەری دیانات-یش له هه‌ماهه‌نگی نزیكدایه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداره‌ی خۆجێی.
سەنتەری دیانات لە ئەمریکا رێکخراوێکی قازانج نەویستە و لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە پارەدار دەکرێت، بارەگاکەی لە ناوچەی لانهام سەربە ویلایەتی میریلاندە و خزمەت بە کۆمەڵگای موسڵمانان دەکات لە واشنتۆن پایتەختی ئەمریکا.