Emre Aytekin
21 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2021
پەکین - AA
بەهۆی تەقینەوەی غاز لە ناوچەی لیائۆنینگ باکووری رۆژهەڵاتی چین، سێ کەس گیانیان لەدەست دا.
بەگوێرەی میدیاکانی چین، تەقینەوەکە لە چێشتخانەیەکی شاری شینیانگ پایتەختی ناوچەکە روویداوە و بووەتە هۆی برینداربوونی زیاتر لە ٣٠ کەس.
لە رووداوەکەدا، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها زیانێکی زۆریش بەر بینای چێشتخانەکە، بیناکانی دەورووبەر و ئەو ئۆتۆمبێلانە کەوتووە کە لە نزیک شوێنی رووداوەکە پارک کرابوون.
بۆ رزگارکردنی قوربانییانی ناو بیناکە زیاتر لە ١٠٠ کارمەندی ئاگرکوژێنەوە نێردرانە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکە دەستی پێ کردووە.