Ahmet Karaahmet,Mehmet Burak racaoğlu
03 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2020
ئیدلب – AA
له ئاكامی چه‌ند هێرشێكی ئاسمانیی رووسیا -كه پشتیوانی له رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات- بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ئیدلب سێ سڤیل گیانیان له‌ده‌ست دا و به‌لانیكه‌م حه‌وتی دیكه‌یش بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌كانی به‌رگری شارستانی (كڵاو سپییه‌كان) ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن له ئاكامی هێرشه ئاسمانییه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر شاره‌دێی بیننیش سێ سڤیل گیانیان له‌ده‌ست دا و به‌لانیكه‌م حه‌وتی دیكه‌یش بریندار بوون.
له واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌ی سۆچییه‌وه تاكوو ئێستا به‌هۆی هێرشه‌كانی رژێم و پشتیوانانی زیاتر له هه‌زار و ٨٠٠ سڤیل گیانیان له‌ده‌ست داوه.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له ٥ی ئادار له مۆسكۆ له‌سه‌ر لێكتێگه‌یشتنێكی دیكه رێككه‌وتن بۆ ئاگربه‌ست له سووریا.
ئاگربه‌سته‌كه له ٦ی ئادار كه‌وته واری جێبه‌جێكردن. هه‌رچه‌ند ماوه ماوه رژێم و پشتیوانانی ئاگربه‌سته‌كه پێشێل ده‌كه‌ن، به‌ڵام به راده‌یه‌كی باشیش كاری پێ ده‌كرێت.