Zana Natık Kerem
04 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2020
بەغدا ــ AA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند كە فڕۆكە جەنگییەكانیان، هێرشێكیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە سنووری قەزای سامەڕا سەربە پارێزگای سەڵاحەددین باكووری عێراق ئەنجامداوە.
لەمبارەیەوە گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، لیوا تەحسین خەفاجی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند كە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، فڕۆكە جەنگییەكانیان، ژمارەیەك هێرشێكیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە سنووری قەزای سامەڕا ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەیش دا كە لە ئاكامی بۆردومانەكەدا، دوو بەلەمی تیرۆریستانی داعش تێكشكێنراون.
لیوا تەحسین خەفاجی باسی لەوەیش كرد كە هێزەكانی پۆلیسی فیدرال، دوو حەشارگەی تیرۆریستانی داعشیان لە سنووری پارێزگای كەركووك خاپوور كردووە.