Betül Yürük,Hemın Othman Mohammed
31 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2019
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌ران سەربە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگەیاند كه له رۆژێكدا نزیكه‌ی پێنج هه‌زار ڤێنیزوێلی وڵاته‌كه‌یان جێده‌هێڵن.
گوته‌بێژ لە كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌ران سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، جۆونگ-ئاه غیدینی-ویلیامس له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له ناوه‌ندی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، باسی له‌وه كرد كه ڤێنیزوێلییهكان به هۆی "ناسه‌قامگیری و نادیاری" ره‌وشی وڵاته‌كه‌یان و هۆكاری جۆراوجۆره‌وه به‌رده‌وام وڵاته‌كه‌یان جێده‌هێڵن.
غیدینی-ویلیامس ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه رۆژانه نزیكه‌ی پێنج هه‌زار ڤێنیزوێلی له وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵدێن و روو ده‌كه‌نه به‌ڕازیل، كۆلۆمبیا، ئیكوادۆر و پیرۆ.
به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌ران سەربە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 2015ه‌وه نزیكه‌ی سێ ملیۆن ڤێنیزوێلی وڵاته‌كه‌یان جێهێشتووه.