Cüneyt Karadağ,Hemın Othman Mohammed
25 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2019
به‌رلین - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، هیكۆ ماس سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی ڤێنزوێلا رایگه‌یاند: "بێ لایه‌ن نین. له پاڵ په‌رله‌مانی گهڵداین. له‌رووی دیموكراسییه‌وه مادورۆ سه‌رۆكێكی شه‌رعی نییه".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌ژماری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه ماس له میانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له نیویۆرك، رایگه‌یاندووه: "بێ لایه‌ن نین. له پاڵ په‌رله‌مانی گهڵداین. له‌رووی دیموكراسییه‌وه مادورۆ سه‌رۆكێكی شه‌رعی نییه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپایدا داوای قۆناغێكی سیاسیی ئاشتییانه و هه‌ڵبژاردنێكی نوێی دیموكراسی كردووه.
هه‌روه‌ها ماس له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی Deutsche Welle ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه لایه‌نی سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆن، خوان گوایدۆ ده‌گرن كه له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ڤێنیزوێلادا خۆی به سه‌رۆكی كاتیی راگه‌یاندووه و، گوتی: "پشتیوانی له‌وه ده‌كه‌ین كه گوایدۆ كردوویه‌تی".
ماس باسی له‌وه كرد كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڤێنیزوێلادا به ئاشكرا یاسای هه‌ڵبژاردن پێشێلكراوه، له‌به‌رئه‌وه بانگه‌وازیان كردووه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی نوێ.