Dildar Baykan,Muhammet Ali Kemal
04 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2019
نیویۆرك - AA
فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له جۆری بۆینگ ٧٣٧، دوای ئه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مریكا نیشته‌وه، له رێڕه‌وی نیشتنه‌وه لایدا و به‌ره‌و رووبارێك په‌لكێش بووه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیای ئه‌مریكیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه، فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له جۆری بۆینگ ٧٣٧، له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مریكا، له رێڕه‌وی نیشتنه‌وه لایداوه.
ئاماژه به‌وه‌كراوه فڕۆكه‌كه له گه‌رووی گوانتانامۆی كوباوه فڕیوه و ١٣٦ سه‌رنشینی پێبووه، دوای ئه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی جاكسنڤیڵ نیشتووه‌ته‌وه، له رێڕه‌وی نیشتنه‌وه لایداوه و به‌ره‌و رووباری ساینت جۆن چووه.
له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا هیچ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستنه‌داوه، دوو كه‌س به سووكی برینداربوون.