Muhammet Nusret Altun,Hemın Othman Mohammed
21 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌سه‌ری ساڵه‌وه تا ئێستا له دارستانه‌كانی ئامازۆن له به‌ڕازیل زیاتر له ٧٢ هه‌زار رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه روویداوه.
به‌پێی هه‌واڵی بی بی سی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی بۆشای ئاسمانی نیشتمانی (INPE)ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، رێژه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه به‌راورد به هه‌مان قۆناغی ساڵی رابردوو له ناوچه‌ی ئامازۆن له‌سه‌دا ٨٣ زیادی كردووه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له یه‌كی كانوونی دووه‌مه‌وه تا ئێستا له دارستانه‌كانی ئامازۆن زیاتر له ٧٢ هه‌زار رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه روویداوه و له رۆژی پێنجشه‌ممه‌شه‌وه تا ئێستا له به‌ڕازیل زیاتر له نۆ هه‌زار و ٥٠٠ رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه روویداوه كه زۆربه‌یان له ناوچه‌ی ئامازۆن بووه.
به هۆی ئه‌و رووداوانه‌ی ئاگركهوتنهوهوه ئاسمانی ویلایه‌تی رۆرایما-ی باكووری به‌ڕازیل به دووكه‌ڵی ره‌ش داپۆشرا.
- زیانەکان له زیادبووندان
ئیمازۆن كه كار له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی رووبه‌ری دارستانه‌كانی ئامازۆن و له‌ناوچوونی جۆره‌كانی گیانداران ده‌كات له‌و دارستانانه‌دا، مانگی ئایار له راپۆرتێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له مانگی ئابی ٢٠١٨ه‌وه تا مانگی نیسانی ٢٠١٩ نزیكه‌ی دوو هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له ناوچه‌ی دارستانه‌كه له‌ناوچووه.
هه‌روه‌ها له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی بۆشای ئاسمانی نیشتمانی (INPE)ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه له مانگی حوزه‌یراندا، ٩٢٠ كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له ئامازۆن له‌ناوچووه له مانگی ته‌مووزیشدا زیاتر له هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه.
سه‌رۆكی به‌ڕازیل، جایر بۆلسۆنارۆ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌ندامانی INPE بۆ خراپ نیشاندانی حكوومه‌ت ژماره‌ی هه‌ڵه له‌باره‌ی له‌ناوچوونی دارستانه‌كه بڵاوده‌كه‌نه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ده‌ستبه‌جێ ئه‌و به‌رپرسانه لهكاردووردهخاتهوه كه ژماره‌ی ''گوماناوی'' ده‌خه‌نه‌ڕوو.