Zehra Ulucak
08 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2019
ساوپاولۆ - AA
وه‌زیری ژینگه‌ی به‌ڕازیل، ریكاردۆ سالێس ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ده‌ركه‌وتووه له سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلووله‌وه تا ئێستا زیاتر له ١٠٠ تۆن نه‌وت دزه‌ی كردووه‌ته نێو ئاوی ده‌ریاوه و به كه‌ناراوه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی وڵات‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا كه له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر بڵاویكردووەتەوە، ریكاردۆ سالێس باسی له‌وه كرد كه ئه‌و نه‌وته‌ی به كه‌ناراوه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی به‌ڕازیلدا بڵاوبووه‌ته‌وه و بڕه‌كه‌ی زیاتره له ١٠٠ تۆن، كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ٤٢ شار.
پۆلیسی به‌ڕازیل لێكۆڵینه‌وه له سه‌رچاوه‌ی دزه‌كردنی نه‌وته‌كه ده‌كات كه له‌ناوچوونی لانیكه‌م حه‌وت كیسه‌ڵی ده‌ریایی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی مه‌له‌وانان و راوچیانی ماسی له‌و ناوچه‌یه‌ی به نه‌وته‌كه پیس بووه.
به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته باس له‌وه ده‌كه‌ن دزه‌كردنی ئه‌و نه‌وته‌ی كه‌ناراوه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ی پیسكردووه و هێشتا سه‌رچاوه‌كه‌ی دیار نییه له ١٠٥ شوێنی جیاوازدا به‌دیكراوه.
كۆمپانیای نه‌وتی پێترۆبراس سه‌ربه ده‌وڵه‌تی به‌ڕازیل، هه‌فته‌ی رابردوو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و نه‌وته‌ی له ئه‌نجامی رۆكردندا دزه‌ی كردووه‌ته ده‌ریاوه له‌و جۆره نه‌وته نییه كه خۆی به‌رهه‌می هێنابێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرت سه‌رۆكی به‌ڕازیل، جایر بۆلسۆنارۆ ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌ڵسه‌نگاندنی پێش پێشوه‌خته له به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی وه‌رگرێت سه‌باره‌ت به‌و دزه‌كردنی نه‌وته بۆ ناو ئاوی ده‌ریا.