Hasan Esen
20 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2019
له‌نده‌ن - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنی بۆ ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌ی له ٣١ی تشرینی یه‌كه‌م له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، به‌ڵام داوای له بڕۆكسل كرد بۆ دواخستنی بۆ ماوه‌ی سێ مانگ.
به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی كه ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی برێكسیت له په‌رله‌مان په‌سه‌ند نه‌كرێت، حكوومه‌ته‌كه‌ی ناچار ده‌كات تا كاتژمێر ٢٣:٠٠ی ١٩ی تشرینی یه‌كه‌م داوای دواخستنێكی نوێ له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بكات، جۆنسۆن نامه‌یه‌كی بۆ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا نووسی و تیایدا داوای كرد برێكسیت تا ٣١ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٠ دوابخرێت، به‌ڵام واژووی له‌سه‌ر نامه‌كه‌ی نه‌كرد.
له نامه‌یه‌كی دیكه‌یدا بۆ بڕۆكسل، جۆنسۆن باسی له‌وه كردووه كه بۆچی دواخستنێكی نوێ ''بیرۆكه‌یه‌كی خراپه''.
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، له نامه‌كه‌یدا رایگه‌یاند:
"به‌ڕوونی باسم له‌وه كرد كه دواخستنێكی دیكه زیان ده‌گه‌یه‌نێت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا و هاوبه‌شه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپامان و په‌یوه‌ندی نێوانمان. ده‌بێت بچینه قۆناغی دواتر و وه‌ك دراوسێ و هاوڕێیانی ئه‌م كیشوه‌ره له پێناو بنیاتنانی په‌یوه‌ندیه‌كی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای مێژوویی درێژمان ده‌بێت ئه‌م پرۆسه‌یه به ئه‌نجامێك بگه‌یه‌نین''.
لای خۆیه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ورووپا، دۆناڵد توسك له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویكرده‌وه، رایگه‌یاند ''داواكاری دواخستن گه‌یشتووه. ئێستا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا ده‌ست به راوێژ ده‌كه‌م كه چۆن وه‌ڵام بدرێته‌وه''.
ئه‌گه‌ر جۆنسۆن سه‌ركه‌وتووبوو له‌وه‌ی تا ٣١ی تشرینی یه‌كه‌م ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پێیگه‌یشتوون له په‌رله‌مان تێپه‌ڕێنێت، ئه‌وا پێویست به دواخستنی نوێ ناكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندی نیشان نه‌دا یاخود یه‌كێتیی ئه‌ورووپا داواكاری دواخستنی ره‌ت كرده‌وه، ئه‌وا به‌ریتانیا له كۆتایی مانگدا به‌بێ رێككه‌وتن له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جیاده‌بێته‌وه.