Gökhan Kavak,Hemın Othman Mohammed
10 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2019
ئابوجا - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆسه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی بۆكۆحه‌رام له نێجیریا، لانیكه‌م 40 چه‌كدار كوژران.
تیمۆسی ئانتیگا به‌ناوی سوپای نێجیریاوە روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له له زنجیره‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆندا له سنووری باكووری نێجیریا و ویلایه‌تی بۆرنۆ، لانیكه‌م 40 چه‌كدار كوژراون.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر پارچە چه‌ك و بڕ ته‌قه‌مه‌نی رێكخراوه‌كه‌دا.
رێكخراوی تیرۆریستی بۆكۆحه‌رام كه له ساڵی 2000ه‌وه له نێجیریا سه‌ریهه‌ڵداوه و به هۆی ئه‌و كرده توندوتیژیانه‌ی له 2009ه‌وه ئه‌نجامیان ده‌دات زیاتر له 20 هه‌زار كه‌س كوژراون.
رێكخراوه‌كه له 2015ه‌وه تا ئێستا له وڵاتانی كامیرون، چاد و نێجەر کە دراوسێی نێجیریان هێرش ئه‌نجام ده‌دات.