Zehra Ulucak,Hemın Othman Mohammed
28 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له دووه‌مین لووتكه‌ی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رکردەی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون كه له هانۆی پایته‌ختی ڤیێتنام سازكرا، نه‌تواندرا رێككه‌وتن بكرێت.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا ساندەرز ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له نێوان سه‌رۆك تره‌مپ و سه‌رکردەی كۆریای باكوور كیم ئه‌نجامدران، نه‌تواندرا رێككه‌وتن بكرێت، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات له داهاتوودا درێژه‌ی ده‌بێت.
سارا ساندەرز باسی له‌وه كرد كه تره‌مپ و كیم باسیان له داماڵینی نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا كردووه له چه‌كی ئه‌تۆمی و گوتی: "له‌ئێستادا نه‌تواندرا رێككه‌وتنێك ده‌سته‌به‌ر بكرێت، به‌ڵام له داهاتوودا نوێنه‌رانی وڵاته‌كان كۆده‌بنه‌وه".
ساندەرز كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه‌ی به "زۆر باش و بنیاتنه‌ر" ناوزه‌ند كرد.
تره‌مپ و كیم پێش ئه‌و پلانه‌ی داندرابوو ئه‌و هۆتێله‌یان جێهێشت كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی تیادا به‌ڕێوه‌چوو، هه‌روه‌ها رێوڕه‌سمی هاوبه‌شی واژووكردن كه بڕیاربوو له نێوان هه‌ردوو سه‌ركرده به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.