Hacer Başer
18 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2020
بەيروت - AA
ئەو بارە نائاساييەى كە لەدواى تەقينەوە بەهێزەكەى بەندەرى بەيروت كە زيانێكى گيانى و ماڵى زۆرى لێكهوتهوه له شارهكه راگەيەنرابوو، بۆ ماوەى مانگێك درێژكرايەوە.
بەگوێرەى ئەو راگەيەنراوەى كە لهلایهن سەرۆكايەتى ئهنجوومهنی وەزيرانى لوبنانەوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژه بهوهكراوه بەهۆى ئەو دۆخەى لە پايتەخت هەيە و دەستلەكاركێشانەوەى حكوومەت بارى نائاسايى تاوهكو ١٨ى ئەيلوول درێژكراوەتەوە.
پەرلەمانى لوبنان لە دواى تەقينەوەكەى ٤ى ئابى بەندەرى بهیروت بارى نائاسايى بۆ ماوهی دوو هەفتە لە شارهكه راگەياند.
تەقينەوەكە بووە هۆی گيانلەدەستدانى زياتر لە ١٧٠ كەس، برينداربوونى زياتر لە شەش هەزار و ٣٠-٤٠ كەسى ديكەش بێسەروشوێنن.