Mahmut Atanur
18 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2020
جاکارتا - AA
بوومەلەرزهیهك بهگوڕی ٦،٧ پله، ناوچەی بیکۆل ناوەڕاستی فلیپین-ی هەژاند.
ناوەندی رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریکا (USGS)، رایگەیاند کە ناوەندی بوومەلەرزەکە کەناراوەکانی ناوەڕاستی ئەو وڵاتە بووە کە ٦٠ کیلۆمەتر لە شاری ماسبات-ەوە دوورە و لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر تۆمارکراوە.
تا ئێستا زانیاریی نەندراوە کە ئایە بوومەلەرزەکە ھیچ زیانێکی گیانی یان ماددی لێکەوتووەتەوە یان نا.
هەروەها دوای روودانی بوومەلەرزەکە، هۆشداری لهبارهی روودانی شەپۆڵەکانی تسۆنامی نهدرا.
لە لایەکی دیکەوە، پهیمانگای زانستی گڕكان و بوومهلهرزه لە فلیپین، بڵاوی کردەوە کە گوڕی بوومەلەرزەکە ٦،٥ پلە بووە.