Dmitri Chirciu,Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
15 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2019
مۆسكۆ - AA
میدیای رووسیا گرنگیی به لووتكه‌ی سێ قۆڵی رووسیا، ئێران-توركیا دا، كه دوێنێ له شاری سۆچی رووسیا به‌ڕێوه‌چوو و، گوته‌ی سه‌ركرده‌كانی به‌شدار له لووتكه‌كه‌ی كرده مانشێت وه‌ك یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ده‌رچوونی ئه‌مریكا له‌و وڵاته له كورتترین ماوه‌دا.
میدیای رووسی به شێوه‌یه‌كی فراوان باسی له لووتكه‌ی سێ قۆڵی بابه‌تی سووریای كرد كه دوێنێ له سۆچی رێكخرا.
ئاژانسی هه‌واڵی رووسی TASS، له هه‌واڵێكیدا له‌ژێر ناوی "سه‌ركرده‌كانی رووسیا، ئێران و توركیا پابه‌ندیان به یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا راگه‌یاند" رایگه‌یاند "سه‌ركرده‌كان هه‌وڵی هه‌یئه‌ی ته‌حریروشام بۆ زیادكردنی هه‌ژموونی له‌ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژی ئیدلب ره‌تده‌كه‌نه‌وه و، پێداگریی خۆیان خسته‌ڕوو له‌باره‌ی سه‌روه‌ری خاكی سووریا و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی و دژایه‌تی كردنی ئامانجی هیزه جوداخوازه‌كان كه ده‌یانه‌وێت ئاسایشی نیشتمانی وڵاتانی دراوسێی لاواز بكه‌ن".
رۆژنامه‌ی Kommersant له هه‌واڵێكدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه كه پێویسته جگه له ئیدلب ناوچه‌كانی دیكه‌یش له تیرۆریستان پاك بكرێنه‌وه و نووسیوویه‌تی: "هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی رووسیا، سه‌ركۆماری توركیا و سه‌ركۆماری ئێران بڕیاری له‌ناوبردنی تیرۆریستانیان داوه له سووریا".
ئاژانسی هه‌واڵی رووسی RİA Novosti ش ئاماژه‌ی به‌وه داوه له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا هێنانه‌دی سه‌قامگیری و ئاسایشی ئه‌و وڵاته ده‌بێته ئه‌وله‌ویه‌ت.
رۆژنامه‌ی İzvestiya سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه وێڕای كێشه‌كان سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كار به روحیه‌تی ئاستانا ده‌كات.
رۆژنامه‌ی Nezavisimaya ش به ناوی "مۆسكۆ، تاران و ئه‌نقه‌ره بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سووریا له سه‌ر راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌ش رێككه‌وتن" هه‌واڵێكی بڵاوكردۆته‌وه.
ھەروەھا میدیای ئێران کە لە نزیکەوە چاودێری لووتکەی سێ قۆڵی رووسیا، ئێران-تورکیای کرد کە لە شاری سۆچی رووسیا بەڕێوەچوو، پەیامی سەرکردەکانی بەشداری لووتکەکەی کردە مانشێت وەک یەکپارچەیی خاکی سووریا، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دەرچوونی ئەمریکا لەو وڵاتە لە کورتترین ماوەدا.
ئاژانسی ھەواڵی ئێران، ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێت و تەلەفزیۆنی دەوڵەت لە نزیکەوە چاودێری لووتکەی سێ قۆڵی بابەتی سووریایان کرد کە دوێنێ لە سۆچی رێکخرا و، بە شێوەیەکی فراوان بڵاویانکردەوە.
تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران، سەرەتای لووتکەکەی راستەوخۆ پەخش کرد و، سات بە سات بە ژێرنووس ھەواڵی لەبارەیەوە بڵاوکردەوە و، گوتاری سەرکردەکانی راستەوخۆ پەخشکرد.
لەو ھەواڵانەی لە ماڵپەڕی تەلەفزیۆنی دەوڵەتدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بە پەیامی سەرکردەکانی رووسیا، ئێران و تورکیا کراوە لەبارەی یەکپارچەیی خاکی سووریا و دەرچوونی ئەمریکا لەو وڵاتە لە کورترین ماوەدا. ھەروەھا گوتارەکەی سەرکۆماری ئێران، حەسەن رۆحانی لەژێر ناوی "نابێت ھیچ شوێنێکی ئارام بۆ تیرۆریستان ھەبێت" بڵاوکرایەوە.
ئاژانسی فەرمی ئێران IRNA لە ھەواڵێکدا لە ژێر سەردێڕی "ئێران، رووسیا و تورکیا جەختییان لە سەربەخۆیی و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا کردەوە" بڵاوکردەوە و کۆبوونەوەی ئەردۆغان و روحانی-شی بە مانشێتی "دەکرێ مانگی نیسان ئەمریکا لە سووریا بکشێتەوە" بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەوە کردۆتەوە کە پێویستە لە پێناو پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا چەکداران لە رۆژھەڵاتی فوڕات دەربکرێن.
ئاژانسی نیمچە فەرمی تەنسیم-یش رایگەیاندووە کە لە راگەیەندراوی ھاوبەشی رووسیا، ئێران و تورکیادا پێداگیری لە سەر ھەوڵە ھاوبەشەکان کراونەتەوە لە پێناو پاراستنی سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی سووریا، پاککردنەوەی ئیدلب لە تیرۆیستان، بەرەنگاربوونەوەی پلانی جوداخوازان و چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا.
ئاژانسی ھەواڵی فارسی-یش ئاماژەی بەوە داوە لە لوتکەکەدا جەخت لە سەر پابەندبوونی پتەو و پێداگیرانە بە سەروەریی، سەربەخۆیی و یەکڕیزی و یەکپارچەیی خاکی سووریا کراوەتەوە.
ئاژانسی ھەواڵی مەھر-یش تیشکی خستۆتە سەر ئەوەی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ پوتیندا ئەردۆغان جەختی لەوە کردۆتەوە کە تاکو یەپەگە/پەکەکە لە ناوچەکە دەرنەکرێت یەکپارچەیی خاکی سووریا ناپارێزرێت.