Narges Rezai,Ahmet Dursun,Muhammet Ali Kemal
15 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌ئه‌نجامی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی مه‌شقی مه‌ده‌نی له پارێزگای خۆراسانی ره‌زه‌وی باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئێران، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئیسنا، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاگركوژێنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی كه‌شمیر، ئه‌میر نهژادرهحیم، ئاشكرایكردووه، فڕۆكه‌یه‌كی سڤیل كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی مه‌شق فڕیوه، له ناوچه‌ی بهحارییهی سه‌ربه شارۆچكه‌كه‌یان له پارێزگای ره‌زه‌وی خۆراسان، كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
ئه‌میر نهژادرهحیم باسی له‌وه‌شكردووه له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌شدا دوو كه‌سی نێو فڕۆكه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و رایگه‌یاندووه: "دوو كه‌سه‌كه یه‌كێكیان فڕۆكه‌وان و ئه‌وی دیكه‌یان خوێندكاری فڕۆكه‌وانیی بووه".
جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه درێژه‌یان هه‌یه.