Ömer Tuğrul Çam
14 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2021
بڕۆكسل – AA
لووتكه‌ی ناتۆ به به‌شداری سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاتانی ئه‌ندام له رێکخراوەکە له بڕۆكسل پایته‌ختی به‌لجیكا ده‌ستی پێ كرد.
٣٠ سەرۆکی دەوڵەت و حکوومەتی وڵاتانی هاوپەیمان به‌شداری لە لووتکەکە ده‌كه‌ن و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-یش نوێنه‌رایه‌تی توركیا ده‌كات.
له میانی لووتكه‌كه‌دا دیاریكردنی نه‌خشه‌ڕێگای ١٠ ساڵی داهاتووی په‌یمانی ناتۆ، نوێكردنه‌وه‌ی شێوازی ستراتیجیی ناتۆ، گه‌شه‌سه‌ندنی چین، ره‌وشی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ رووسیا كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا گرژی تێكه‌وتووه، دۆخی ئۆكراینا، هه‌ڕه‌شه‌كانی سایبه‌ر، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، ته‌كنه‌لۆجیای رووخێنه‌ر، گۆڕانی ئاووهه‌وا و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌منییه‌ت و بڕیاری دوای كۆتایی هێنان به نێرده‌ی ناتۆ له ئه‌فغانستان، تاوتوێی ده‌كرێن.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن دوای هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداری له لووتكه‌ی ناتۆدا ده‌كات و تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سی ده‌كرێت.
له دوای لووتكه‌كه سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتێنبێرگ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی ساز ده‌كات و زانیاری له‌باره‌ی لووتكهكهوه ده‌دات، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوای لووتكه‌كه راگه‌یه‌ندراوی لووتكه‌كه بڵاو بكرێته‌وه.
له په‌راوێزی لووتكه‌كه‌دا له ئێواره‌ی دوێنێوه، سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاتان له بڕۆكسل ده‌ستیان كردووه به كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ یه‌كتر. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له دوای لووتكهكهیش ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاتانی ئه‌ندام به‌رده‌وام بن له كۆبوونه‌وه‌كانیان.
