Şerife Çetin
05 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2018
بڕۆكسل - AA
بۆ ئه‌و لووتكهیهی کە هه‌فته‌ی داهاتوو له بڕۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا سازده‌كرێت و 29 سه‌ركرده‌ی ناتۆ كۆده‌كاته‌وه، دوو هه‌زار و 400 پۆلیس و هه‌زار سه‌رباز ئه‌ركیان پێده‌سپێردرێت.
بەرلە كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی به‌رگری و كاروباری ده‌ره‌وه كه به به‌شداری هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی به‌لجیكا، ستیڤن ڤاندیپوت و دیدیه ریندز به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته، چارلس میشێل له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا زانیاری سه‌باره‌ت به‌و رێوشوێنانه خسته‌ڕوو كه بۆ لووتكه‌كه‌ی ناتۆ گیراونه‌ته‌به‌ر.
چارلس میشێل باسی له‌وه كرد كه حكوومه‌تی به‌لجیكا هه‌موو جۆره رێوشوێنێكی گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ لووتكه‌كه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی بەلجیکا، چارلس میشێل ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بۆ ئه‌و لووتكهیهی له رۆژانی 11-12ی تهمووز له باره‌گای نوێی ناتۆ له بڕۆكسل سازده‌كرێت و تیایدا 29 سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تان و حكوومه‌ته‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام لە ناتۆ به‌شداری ده‌كه‌ن، دوو هه‌زار و 400 پۆلیس و هه‌زار سه‌رباز ئه‌ركیان پێده‌سپێردرێت.