بنغازی
بەهۆی شەڕ و پێکادانی چەکدارانی (کەتیبەکانی رەعفەڵا سەحاتی) و یەکینەکانی سەر بە (جەنەراڵ خەلیفە) لە شاری بنغازی، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لەو شارە گەشتەکانی راگرت.
ئیبراهیم فەرکەش، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بنغازی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو روونیکردەوە، لە ناو شاری بنغازی دەنگی تەقە و شەڕێکی گەورە دەبیسترێ، بۆیە بۆ پاراستنی گیانی گەشتیاران تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، فرۆکەخانە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان رادەگیرێن.
فەرکەش گوتی: "ئەگەر شەڕ و نائارامی لە بنغازی بەردەوامبێ، ئەوا فڕۆکەخانە جارێکی دیکە دادەخرێتەوە تا کاتێکی نادیار."
بەهۆی ئەو بڕیارەیە بەرپرسانی فڕۆکەخانەی بنغازی، چەندین گەشتی ناوخۆیی و دەرەوەیی هەڵوەشاونەتەوە.