بنغازی
لەلایەکی ترەوە و لە شاری مسراتا لەئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک مزگەوتێکدا، عەقیدێکی نێو یەکەی هەواڵگری سەربازی بەناوی تاهیر واش گیانی لەدەست داوە، ئەویش لەکاتێکدا بووە کە ناوبراو لە مزگەوتەکە سەرقاڵی ئەنجام دانی نوێژی خەوتنان بووە.
دوای شۆڕشی ١٧ ی شوباتی ٢٠١١ دژی رژێمەکەی قەزافی، لیبیا سەقامگیری بەخۆیەوە نەبینیوە و لە ئایاری ٢٠١٤ دا جەنەراڵی خانەنشین خەلیفە حەفتار، لەگەڵ گرووپێک میلیشیای شاری زینتان هەوڵی کودەتایەکیان دا، بەڵام لەلایەن ئیدارەی ناوەندی تەرابلوسەوە رێگری لێکرا. هەرچی جەنەراڵ حەفتاریشە کشایەوە بۆ ناوچەی تۆبروک و وڵاتی بەرەو جەنگێکی خوێناوی پەلکێش کرد.
دوای رووداوەکان لە تۆبروک ئەنجوومەنی نوێنەران دامەزرێنراو بەمەش دوو پەرلەمان کاراکران لەو وڵاتە و شەڕو پێکدادان لەنیوان لایەنەکاندا بەردەوامی هەیە.