Hamdi Yıldız
04 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2020
تەرابلوس ــ AA
حكوومەتی تەبایی نیشتمانیی لیبیا رایگەیاند كە میلیشیاكانی خەلیفە حەفتەر بەر لەوەی لە باشووری تەرابلوس هەڵبێن، ژمارەیەك خانوویان لە ناوچەكە بۆمبڕێژكردووە.
لەوبارەوە ناوەندی راگەیاندنیی "گڕكانی توڕەیی" سەربە حكوومەتی تەبایی نیشتمانیی لیبیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە هێزەكانیان لە باشووری تەرابلوس پێشڕەوییان كردووە و لەمیاندا ژمارەیەك بۆمبیان لە خانوویەكدا دۆزیوەتەوە كە میلیشیاكانی حەفتەر دوای خۆیان لە ناوچەكە بەجێیان هێشتووە.
بەپێی راگەیەندراوەكە میلیشیاكانی خەلیفە حەفتەر بەرلەوەی لە باشووری تەرابلوس هەڵبێن، ژمارەیەك خانوویان لە ناوچەكە بۆمبڕێژكردووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو كە تا ئێستا پێنج تۆن لە چەك و تەقەمەنی میلیشیاكانی حەفتەر دەستیان بەسەرداگیراوە و لەلایەن تیمەكانی سەربە حكوومەتی تەبایی نیشتمانیی تایبەت بە پووچەڵكردنەوەی بۆمب، لەناوبراون.