Adham Kako
04 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2020
ئەنقەرە - AA
تۆڕی مافەکانی مرۆڤ لە سووریا رایگەیاند کە لەوەتەی دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆی سووریا، ٧٠٧ میدیاکار کوژراون.
بەپێی ئەو راپۆرتەی کە تۆڕی مافەکانی مرۆڤ لە سووریا لە رۆژی جیھانی ئازادی رۆژنامەگەری ٣ی ئایار بڵاوکراوەتەوە، بەپێی ئەو ریزبەندییەی کە رێکخراوی رۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی بێ سنووری ئامادەی کردووە، سووریا لە رووی ئازادی رۆژنامەگەری لە ریزبەندی ١٧٤ دایە لە نێو ١٨٠ وڵاتی جیھان.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە بەھۆی بەردەوامی شەڕی ناوخۆ لە سووریا، پێشێلکاری لە بەرامبەر رۆژنامەنووسان بەردەوامە و لەوەتەی ساڵی ٢٠١١ تاکو ئێستا کۆی گشتی ٧٠٧ میدیاکار کوژراون کە شەشیان ئافرەت و نۆیان بیانین.
بەم پێیەش رژێمی ئەسەد و گرووپە تیرۆریستییەکانی پاڵپشتیکراو لەلایەن ئێران ٥٥١ کارمەندی میدیایان کوشتووە کە پێنجیان بیانی و یەکیان ئافرەت بووە.
ھاوکات ٢٢ رۆژنامەنووسیش لە ھێرشە ئاسمانییەکانی رووسیا لە سووریا کوژراون.
لە پاڵ ئەمەش رێکخراوی تیرۆریستی داعش ٦٤ رۆژنامەنووسی کوشتووە کە سێیان بیانی و دوویان ئافرەتن.
ئەوەش راگەیەندرا کە تیرۆریستانی یەپەگە/پەکەکە چوار رۆژنامەنووسیان لەو ناوچانە کوشتووە کە داگیری کردوون و گرووپە چەکدارەکانی دژبەری رژێم و ئۆپۆزسیۆنی سەربازیی ٣٣ رۆژنامەنووسیان کووشتووە.