Muhammet Ali Kemal,1 23,Sangar Hamad Azeez,Mohammed Baqi Hussein
16 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە- AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە وەزیری دەرەوی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ باسی لەوەکردووە کە دەیەوێت دوای ریاز، سەردانی تورکیا بکات و رایگەیاند: "(پۆمپیۆ) چ زانیارییەک دەهێنێت لە ریازەوە، ئێمە ئەوە نازانین، چی بە ئێمە نەگوتراوە. بەدڵنیاییەوە ئەو کۆبوونەوانەی لەوێ ئەنجامیداون بۆ ئێمە باس دەکرێت".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو و جێگری سەرۆکوەزیرانی قوبرسی باکوور و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، قودرەت ئۆزەرسای، دوای کۆبوونەوەیان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان سازکرد.
سەبارەت بەو بانگەشەیەی لەبارەی دیارنەمانی رۆژنامەوانی سعوودیی، جەمال خاشقچی، لەلایەن کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکییەوە بڵاوکراوەتەوە کە "راپۆرتێک لەلایەن سعوودیەوە سەبارەت بەوەی خاشقچی لەمیانی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا لە کۆنسوڵخانەکە، گیانی لەدەستداوە، ئامادەکراوە"، چاوش‌ئۆغڵو ئاماژەی بەوەکرد لەوبارەیەوە هیچ زانیارییەکیان پێنەگەیشتووە.
جەختی لەوەشكردەوە کە کۆنسوڵخانەکان شوێنی لێکۆڵینەوە نیین و رایگەیاند: "لێکۆڵینەوە لە دادگاکان دەکرێت، لە شوێنە یاساییەکان یان دامەزراوە پەیوەندییدارەکان دەکرێت".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو بەپێویستی زانی زۆرتر لەوەی لێکۆڵینەوەکان چین، دەبێت ئەوە بزانرێت کە چی بەسەر خاشقچی هاتووە.
باسی لەوەشکرد کە وەزیری دەرەوی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ رایگەیاندووە دەیەوێت دوای ریاز، سەردانی تورکیا بکات و گوتی: "(پۆمپیۆ) چ زانیارییەک دەهێنێت لە ریازەوە، ئێمە ئەوە نازانین، چی بە ئێمە نەگوتراوە. بەدڵنیاییەوە ئەو کۆبوونەوانەی لەوێ ئەنجامیداون بۆ ئێمە باسدەکرێت".
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به گرنگی لێدوان و هه‌ستیاری ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌ورووپا دا له‌باره‌ی خاشقچییه‌وه و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئامانجی هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه‌یه روون ببێته‌وه چی روویداوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا له هه‌موو ره‌هه‌ندێكه‌وه له‌گه‌ڵ پۆمپیۆ كۆده‌بێته‌وه و به تایبه‌ت ئه‌و بابه‌تانه ده‌خه‌نه روو كه توركیا هه‌ستیاری به‌رامبه‌ریان هه‌یه له نێویاندا دۆسیه‌كانی وه‌ك هاڵك بانك و هاكان ئاتیللا، گوتی: "بابه‌تێكی گرنگ ئه‌وه‌یه كه هێشتا فه‌تۆ له ئه‌مریكایه و هه‌نگاوێكی ئه‌وتۆ نه‌نراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵی و هیچ هه‌نگاوێك نه‌ندراوه بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی".
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ده‌ستكردن به به‌رنامه‌ی مه‌شق و راهێنانی هاوبه‌شی وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا كرد له منبج و به گرنگی زانی نه‌خشه‌ڕێگای منبج به ته‌واوی كاری پێ بكرێت، گوتی: "به ته‌نها پاككردنه‌وه‌ی منبج له تیرۆریستان به‌س نییه. نامانه‌وێ تیرۆریستان له‌و دیوی سنووره‌كانمان و له رۆژهه‌ڵاتی فوڕاتیش ببینین. یه‌كێكی دیكه له به‌رپرسیارێتییه‌كانی ئه‌مریكا پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یه له تیرۆریستیان. ئه‌مریكا له‌وێ زۆر هاوكاری تیرۆریستیانی كردووه. هه‌موو ئه‌و كێشانه له كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌دا باس ده‌كه‌م".
"چارەسەری سیاسی، باشترین چارەسەرە".
چاوش‌ئۆغڵو تیشکی خستە سەرئەوەی کە رێککەوتنی ئیدلب بووە هۆی بەرگرتن لە کۆمەڵکوژی و ئەمەش دەرگای کردەوە بۆ چارەسەری سیاسی و گوتی: "چارەسەری سیاسی، باشترین چارەسەرە. لە چوارچێوەی رێککەوتنەکەمان بەردەوامین لە داماڵینی چەک لەناوچەکە".
چاوش‌ئۆغڵو زیاتر گوتی: "کێشەمان نییە لە کشاندنەوەی چەکی قورس، هەروەها کێشەمان لە دوورخستنەوەی هەندێکی گرووپی رادیکاڵیش نەبووە لە ناوچەکە".
چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، رووسیا خۆشحاڵه به‌دوایین هه‌نگاوه‌كان و گوتی، "به‌داخه‌وه ئه‌م گرووپه توندڕه‌وانه، له حه‌له‌ب، غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، حه‌ما-وه رێڕه‌ویان بۆ كراوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن رژێمه‌وه به‌تایبه‌تی نێردراون".
چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند كه له سه‌ره‌تاوه زانیویانه بوونی ئه‌مانه له ئاینده‌دا وه‌ك به‌هانه بۆ هێرشكردن به‌كارده‌هێنن و رایگه‌یاند، "ته‌نانه‌ت له باشووری رۆژئاوای سووریا و ناوچه‌ی دێرازووریشهوه گرووپی توندڕه‌ویان هێناوه بۆ ئه‌وێ".