Emel Öz Gözellik,Mohammed Baqi Hussein
16 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌كاتێكدا ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمیی سعوودیه SPA رایگه‌یاند، شای سعوودیه شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ باسیان له رووداوه‌كه‌ی نووسه‌ری رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست جه‌مال خاشقچی نه‌كردووه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، پۆمپیۆ بابه‌تی خاشقچی وروژاندووه.
لهڕاگهیهنراوێكدا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هیزه‌ر ناوێرت رایگه‌یاند، پۆمپیۆ له‌چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی له سعوودیه، بابه‌تی ونبوونی خاشقچی دوای ئه‌وه‌ی 2ی تشرینی یه‌كه‌م سه‌ردانی كۆنسوڵگه‌ریی سعوودیه‌ی كردبوو له ئیستانبوڵ، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له شا سه‌لمان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه عادل جوبه‌یر تاوتوێ كردووه.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، پۆمپیۆ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ جوبه‌یر، نیگه‌رانیی خۆی له‌باره‌ی خاشقچییه‌وه نیشانداوه.
هه‌روه‌ها راشگه‌یه‌نراوه، پۆمپیۆ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ شا سه‌لمان، سوپاسی شا سه‌لمانی كرووه بۆ به‌ڵێندان به پشتگیریكردنی لێكۆڵینه‌وه‌ی شه‌فاف و له‌كاتی خۆیدا.