Dildar Baykan
17 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2019
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند كه له‌و باوه‌ڕه‌دان ئێران له پشت هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی سعوودیه (ئارامكۆ)وه بێت، به‌ڵام به‌رده‌وامن له لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌نجامی یه‌كلاكه‌ره‌وه.
به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شازاده‌ی جێنشینی به‌حرێن، سه‌لمان بن حامد ئال خه‌لیفه؛ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له نووسینگه‌ی ئۆڤاڵ بۆ میدیاكاران دوا.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه ئایا ئێران له پشت هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی ئارامكۆوه بووه، تره‌مپ گوتی: "وا دیاره. كه به ته‌واوی زانیمان چی بووه پێتان ده‌ڵێم، ئێستا لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونه‌كان به‌رده‌وامن".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئێستا له به‌رنامه‌ی دانییه له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی كۆببێته‌وه.
- "ئه‌مریكا ئاماده‌یه بۆ جه‌نگ"
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه نایانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێران بجه‌نگن، به‌ڵام وڵاته‌كه‌ی خاوه‌نی باشترین سیسته‌می چه‌كی وه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگی و مووشه‌كه و گوتی: "ئه‌مریكا به‌جۆرێك ئاماده‌ی جه‌نگه كه له مێژوودا هیچ وڵاتێك هێنده ئاماده‌باش نه‌بووه".
تره‌مپ ره‌تی كرده‌وه رێگا دیپلۆماتییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران گه‌یشتبنه بنبه‌ست و گوتی: "هه‌رگیز نازانی چی رووده‌دات. ده‌زانم ویستوویانه رێككه‌وتنێك بكه‌ین. له خاڵێكدا ئه‌وه سوودی ده‌بێت".
- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌چێته سعوودیه
تره‌مپ ره‌تی كرده‌وه كه هیچ جۆره به‌ڵێنێكی به سعوودیه دابێت و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ده‌بێت له‌گه‌ڵ سعوودییه‌كان دابنیشن و بڕیار بده‌ن. گوتی: "له‌م نزیكانه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه، مایك پۆمپیۆ و ژماره‌یه‌ك گه‌وره به‌رپرسی دیكه ده‌چنه سعوودیه. له‌گه‌ڵ شازاده‌ی جێنشینی به‌حرێن، سه‌لمان بن حامد ئالخه‌لیفه تاوتوێی هێرشه‌كانی سه‌ر ئارامكۆ و پرسی ئێران ده‌كه‌ین".
- هێرشكردنه سه‌ر دامهزره نه‌وتییه‌كانی سعوودیه
رۆژی شەممە له رێگای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرش كرایه سه‌ر دوو کارگەی كۆمپانیای ئارامكۆ. هێرشه‌كه زیانی گیانی به‌دوای خۆیدا نه‌هێنا و په‌نجه‌ی تۆمه‌تیش بۆ هیچ لایه‌نێك درێژ نه‌كرا، به‌ڵام حووسییه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌یان به‌وه دا كه ئه‌وان به ١٠ فڕۆکەی درۆن هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا به شێوه‌یه‌كی گشتی جگه له به‌كارهێنانی مووشه‌كی بالیستی كورتمه‌ودا و ناوه‌ند مه‌ودا كه له لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی سعوودیه‌وه تێك ده‌شكێندرێن، به به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیش ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌نه ئامانج.
ماوه‌یه‌كی زۆره ناسه‌قامگیری سیاسیی یه‌مه‌نی گرتۆته‌وه و پێكدادانه‌كان له نێوان حووسییه‌كان كه ئێران پشتگرییان ده‌كات و هێزه‌كانی سه‌ربه حكوومه‌تی یه‌مه‌ن كه سعوودیه و ئیمارات پشتگیریان ده‌كه‌ن، به‌رده‌وامه.
حووسییه‌كان له ئه‌یلوولی ٢٠١٤ه‌وه سه‌نعا-ی پایته‌خت و ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی دیكه‌ی یه‌مه‌نیان له‌ژێر کۆنترۆڵدایه. هاوپه‌یمانییەتی عه‌ره‌بیش بهڕابەرایەتی سعوودیه له ئاداری ٢٠١٥ه‌وه پشتگیری حكوومه‌تی یه‌مه‌ن ده‌كات دژبە حووسییه‌كان.