Rewa Mahmood Hasan,Hemın Othman Mohammed
04 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2019
واشنتۆن - AA
سکرتێری گشتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ لەبارەی کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانیی ئێس-٤٠٠ی رووسی لەلایەن تورکیاوە گوتی، "بڕیاری کڕینی چەک لەلایەن هەر ئەندامێکی ناتۆوە، لەچوارچێوەی بەرژەوەندی نیشتمانی خۆیدایە".
کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ لە واشنتۆن دی سی و بەبۆنەی ٧٠ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ناتۆوە دەستی پێ‌کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش‌ئۆغڵو نوێنەرایەتی وڵاتەکەی دەکات.
سکرتێری گشتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ لە گوتاری دەستپێکدا، ئاماژەی بە کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس-٤٠٠ی رووسی لەلایەن تورکیاوە کرد‌و گوتی، "بڕیاری کڕینی چەک لەلایەن هەر ئەندامێکی ناتۆوە، لەچوارچێوەی بەرژەوەندی نیشتمانی خۆیدایە".
ستۆڵتنبێرگ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كڕینی چه‌ك بووه‌ته مایه‌ی كیشه له‌نێوان هاوپه‌یماناندا و، گوتی: "به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئه‌و جۆره كێشانه ناتۆ پلاتفۆڕم ریكدهخات بۆ هاوپه‌یمانان. بابه‌تی S-400 رۆژه‌ڤی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ نه‌بوو به‌ڵام چاوه‌ڕوانم له چالاكییه لاوه‌كییه‌كانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێ بكرێت، چونكه ناتۆ پلاتفۆڕمێكه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه".
یانس ستۆڵتنبێرگ ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ناتۆ پشتیوانی له توركیا كردووه له‌باره‌ی بابه‌ته‌كانی به‌رگری ئاسمانیی و، چاوه‌ڕوانیشن قه‌یرانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا له‌سه‌ر S-400 چاره‌سه‌ر بكرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ له میانی كردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گوتارێكی كورتی پێشكه‌ش كرد و، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هاوپه‌یمانی ناتۆ میكانیزمێكی گرنگه دژ به هه‌ڕه‌شه‌كانی رووسیا، كۆچبه‌ری نایاسایی و ئاسایشی هێرشی ئه‌لكترۆنی.
پۆمپیۆ باسی له‌وه كرد كه رووسیا رێككه‌وتننامه‌ی هێزه ئه‌تۆمیه مه‌ودا مامناوه‌ندییه‌كانی پێشێلكردووه كه له ساڵی 1987دا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا واژووی كردووه و، ناتۆ ئه‌و پێشێلكارییه‌ی حكوومه‌تی رووسیای ئیدانه‌كردووه.