Behlül Çetinkaya,Nazlı Yüzbaşıoğlu
16 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2021
ئەبو زەبی - AA
وەزیری دەروەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو راگەیاند، لەسەر رەزامەندی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، باڵیۆزی پێشووی ئهنقهره لە واشنتۆن، سەردار کڵچ وەک نێردهی تایبەت له پێواژووی ئاساییكردنهوه لهگهڵ ئهرمینیا دهستنیشان دهكهن.
مەولود چاوشئۆغڵو، دوای دیدار و کۆبوونەوەکانی لە ئیمارات، روونکردنەوەی بۆ رۆژنامهوانان دا.
چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوە کرد کە دەستیان بە کارەکانی سەردانی ئەردۆغان بۆ ئیمارات کردووە و گوتی: "پلانی ئەوە دادەنێین کە سەردانەکەی بەڕێز سەرکۆمارمان لە ١٤-١٥ی شوبات ئەنجام بدرێت. پلانی ئەوەمان ھەیە کە لە رۆژی ١٥ی شوبات چالاکی رۆژی نەتەوەیی تورکیا لە ئیکسپۆ ٢٠٢٠ بەڕێوەببەین. ئەمڕۆ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانیش قسەمان کرد".
مەولود چاوشئۆغڵو جەختی لەوە کردەوە کە لە چوارچێوەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەرمینیا، لێدوانی ئەرێنی لە ھەردوولاوە دراوه و گوتی: "ئێمە لە ھەموو بابەتێکدا راوێژ لەگەڵ ئازەربایجان دەکەین و ئەم ھەنگاوانە بە ئاگاداریی ئازەربایجان دەنێین. کەس لەوە نەپرسێتەوە کە ئایا دەتوانین بە سەربەخۆیی و بەبێ ئازەربایجان ھەنگاو بنێین. ئێمە یەک نەتەوە و دوو دەوڵەتین. ئەمانە شتی ئەرێنین و سوودی بۆ ھەموومان دەبێت".
وەزیری دەروەی تورکیا، ئەوەشی دووپاتکردەوە کە دەبێت ھەنگاوی زیادکردنی متمانە بنێین و گوتی: "لەلایەکەوە لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا ھەنگاوی زیادکردنی متمانە دەنێن، لەلایەکی دیکەشەوە ئێمە بە باشمان زانی بە ھاوتەریب لەگەڵ ھەنگاوەکانی نێوان ئازەربایجان-ئەرمینیا، ھەنگاوی متمانەبەخشی خۆمان لەگەڵ ئەرمینیا بنێین. لەسەر رەزامەندی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، باڵیۆزی پێشووی ئهنقهره لە واشنتۆن، سەردار کڵچ وەک نێردهی تایبەت له پێواژووی ئاساییكردنهوه لهگهڵ ئهرمینیا دهستنیشان دهكهین".