Mümin Altaş
19 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو، دەربارەی ناسينى ئەو حکوومەتەی کە لە ئەفغانستان پێکدەھێندرێت، رایگهیاند: "دەبێت ببینین کە بە راستی حکوومەتێکی گشتگیر پێکدەھێندرێت یان نا. پێکەوە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەجوڵێینەوە".
مهولود چاوشئۆغڵو بهر له کۆنگرە رۆژنامەوانییە ھاوبەشەکەی نێوان سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی ئەسیۆپیا، ئابی ئەحمەد، وهڵامی پرسیاری رۆژنامهوانانی سەبارەت بە ئەفغانستان دایەوە.
چاوشئۆغڵو دەربارەی ناسينى ئەو حکوومەتەی کە لە ئەفغانستان پێکدەھێندرێت، رایگهیاند: "دەبێت ببینین کە بە راستی حکوومەتێکی گشتگیر پێکدەھێندرێت یان نا. پێکەوە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەجوڵێینەوە".
سەبارەت بە پەیوەندییەکان لەگەڵ تاڵیبان، وهزیری دهرهوهی توركیا رایگهیاند: "لە رێگه جیاوازەکانەوە پهیوەندییمان ھەیە. چ لە رێگەی کابوڵ و چ لە رێگەی دۆحەوە، دهشبێت ھەبێت".
مەولود چاوشئۆغڵو لهبارهی ژمارهی هاووڵاتییانی وڵاتهكهی له ئهفغانستانیش دوا و رایگهیاند: "زیاتر لە ھەزار و ٥٠٠ ھاووڵاتیی تورکیا لە ئەفغانستانن. ھەموویان ناگەڕێنەوە، ژمارەی ئەوانەی کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە دەگۆڕێت".