Dmitri Chirciu,Ali Cura,Ramal Abdullah Mahmood,Hemın Othman Mohammed
27 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2019
مۆسكۆ – AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له ئیدلب رایگه‌یاند: "من ئه‌وه نادیده ناگرم. به‌ڵام له‌گه‌ڵ دۆسته سووریهكانمان به له‌به‌رچاوگرتنی ره‌وشی مرۆیی پێمانوایه ئه‌مه بۆ ئه‌مڕۆ گونجاو نییه".
كۆشكی كرێملین رایگه‌یاند كه پوتین له دوای به‌شداریكردن له كۆنفرانسی "نه‌وه‌یه‌ك رێگایه‌ك" له په‌كین-ی پایته‌ختی چین له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی ره‌وشی سووریا و ئۆكراینه‌وه دوا.
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له ئیدلب رایگه‌یاند: "من ئه‌وه نادیده ناگرم. به‌ڵام له‌گه‌ڵ دۆسته سووریهكانمان به له‌به‌رچاوگرتنی ره‌وشی مرۆیی پێمانوایه ئه‌مه بۆ ئه‌مڕۆ گونجاو نییه".
پوتین بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان پێكهێنانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریایان دواخستووه و گوتی: "له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان پێكه‌وه كار ده‌كه‌ین. به پشوودرێژی، پێداگیری هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ پێكهێنانی ئه‌و لیژنه‌یه. چونكه ده‌كرێ ئه‌مه وه‌ك بنه‌مای دهستێپكی پرۆسه‌ی سیاسیی بیری لێبكرێته‌وه".
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر زیلینسكی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئۆكرانیا، پوتین رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر له داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان هه‌بێت و ده‌ست به دانووستان بكه‌ین من چاو له‌وه داناخه‌م. سه‌ره‌تا پێویسته گفتوگۆ بكه‌ین له‌باره‌ی كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیا. تاكه چاره‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی مینسك-ه".
پوتین باسی له‌وه‌یش كرد كه ئۆكرانییه‌كان چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی دۆنباس له سه‌رۆكه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.