Şenhan Bolelli
01 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2026
لە شاروی بارسێلۆنای ئیسپانیا دژ بە هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەشتیگەلی جیھانی سومود خۆپیشاندان کرا.
نزیک بە ٤٠٠ خۆپیشاندەر لە بارسێلۆنا بە بەدەستگرتنی ئاڵای فەڵەستین و هەڵگرتنی لافیتەیەک کە لەسەری نووسرابوو، "ئیسرائیل بایکۆت بکەن"، دژ بە هێرشی ئیسرائیل بۆسەر کەشتیگەلی جیھانی سومود ناڕەزایەتییان دەربڕی.
لە میانی خۆپیشاندانەکەدا، گرووپێکیان بەرەو کۆنسولخانەی ئیسرائیل ڕۆیشتن و لە لایەن پۆلیسی ئیسپانیاوە دەستگیر کران و دوای دەستوەردانی پۆلیس، خۆپیشاندانەکە کۆتایی پێهات.
بەرەبەیانی پێنجشەممە ٣٠ی نیسان، کەشتیگەلی جیھانی سومود لە کاتی بەڕێکەوتنیان بۆ شکاندنی گەمارۆکەی سەر کەرتی غەززە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا لەلایەن ھێزی دەریایی ئیسرائیلەوە ھێرشیان کراویە سەر.