Ahmet Dursun
10 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2023
ئەنقەرە - AA
لە ئێران حەوت کەس لەسێدارەدران کە بە دەستدرێژی سێکسی و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر تاوانبار کرابوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران کە بارەگاکەی لە نەرویجە لە بەندینخانەی "رەجایی شەهر" لە شاری کەرەج، سزای لەسێدارەدان بەسەر چوار کەسدا جێبەجێ کراوە کە بە ئەنجامدانی دەستدرێژی سێکسی تاوانبار کرابوون.
هەروەها سێ کەسی دیکەش لە بەندینخانەی "قزڵحەسار" لە شاری کەرەج بە تاوانی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لەسێدارەدراون.
دوێنێ کۆمیسەری باڵای مافەکانی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڤۆڵکەر تورک لە لێدوانێکیدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا لانیکەم ٢٠٩ کەس لە ئێران لەسێدارەدراون و ئەم ژمارەیەشی بە "نیگەرانکەر" ناوبرد.
ڤۆڵکەر تورک داوای لە بەرپرسانی ئێران کرد، سزای لەسێدارەدان لاببەن یان جێبەجێکردنی تەواوی سزای لەسێدارەدانەکان بوەستێنن.