Hakan Çopur
22 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2020
واشنتۆن - AA
لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ھەزار و ٧٩٢ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی کە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٧٩ ھەزار و ٢٤٨ کەس.
ئەمریکا کە ناوەندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە جیھاندا، بەردەوام لە ریزبەندیی یەکەمدایە و بەرزترین ئاماری گیانلەدەستدانی بەو پەتایە تۆمارکردووە لە جیھاندا.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ھەزار و ٧٩٢ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی کە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٧٩ ھەزار و ٢٤٨ کەس.
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیھان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش بەڕازیل دێت کە سێ ملیۆن و ٥٣٦ ھەزار و ٤٨٨ توشبووی ھەیە، پاشان ھیندستان دێت کە دوو ملیۆن و ٩٨٥ ھەزار و ٣٦٧حاڵەتی توشبوونی بە پەتاکە تۆمارکردووە.