İsmail Özdemir, Vesna Besic
05 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2026
بۆ بەرزڕاگرتنی یادی هەزار و ٦١٠ منداڵ و بە گشتی قوربانیانی جەنگی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بەڕێوەچوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە بە ئامادەبوونی کەسوکاری قوربانیان، هاووڵاتیان و بەرپرسان بەڕێوەچوو، نزا خوێندرا و تاجەگوڵێنە لەسەر مەزاری قوربانیان جەنگەکە دانرا.
لە ڕێوڕەسمە سەرۆکی شارەوانی سارایڤۆ، سەمیر ئۆدیچ ڕایگەیاند، دادگاییکردنی تاوانبارانی کۆمەڵکوژییەکان ئێستاش بەشێکە لە ئەرکەکانی حکوومەت و دامودەزگاکانی. ئاماژەی بەوەشدا کە ٥ی ئایار ڕۆژی بەرزڕاگرتنی قوربانیانی وڵاتەکەیانە و گوتی: "ئێمە ساڵانە ئەرکمانە کە یادی هەزار و ٦٠١ منداڵی بێ تاوان بەرز ڕابگرین و هەموو هەوڵەکانمان بۆ ناساندن و دادگایی کردنی تاوانبارانی ئەو کۆمەڵکوژییە بخەینە گەڕ".
لە ئاکامی گەمارۆی سارایڤۆ کە یەکێک لە درێژخایەنترین گەمارۆکان بووە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا و شارەکە بۆ ماوەی هەزار و ٤٢٥ ڕۆژ لە گەمارۆی هێزەکانی سرب'دا بوو. لەم کاتەدا زیاتر لە ١١ هەزار و ٥٠٠ کەس کوژران کە هەزار و ٦١٠ کەسیان منداڵ بوون.
گەمارۆدانی سارایڤۆ لە ٥ی نیسانی ١٩٩٢ دەستی پێکرد و هەتا ٢٩ی شوباتی ١٩٩٦ درێژەی هەبوو و لە میانیدا هەزاران کەسی سڤیل بوونە قوربانی.