Haydar Karaalp,Mohammed Baqi Hussein
26 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2019
بەغدا - AA
وەزیری سەرچاوەكانی ئاو لە حکوومەتی عێراق، جەمال عادلی دەنگۆكانی بوونی مەترسیی لافاوی لەسەر شاری بەغدای پایتەخت و شارەكانی باشوور بەدرۆخستەوە بە هۆی ئەو شەپۆلەی باران بارین کە ماوەیەكە ناوچەكەی گرتووەتەوە.
جەمال عادلی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەكەن کە لە ئەنجامی ئەو شەپۆلە باراناوییەی ناوچەكەی گرتووەتەوە، بەغدا و ناوچەكانی باشووری عێراق لەژێر مەترسیی لافاودان گوتی: "بانگەشەكان لەبارەی مەترسیی لافاو لەسەر بەغدا و ناوچەكانی دیكە بە هۆی ئەو بارانەی هەفتەیەكە بەردەوامە، بێ بنەمایە".
وەزیری سەرچاوەكانی ئاو لە حکوومەتی عێراق، جەمال عادلی راشیگەیاند، شارەكانی عێراق بڕی پێویست بەنداو و ژێرخانیان هەیە كە باراناو گلبدەنەوە و گوتی: "بەنداوی مووسڵ توانای گلدانەوەی 10 ملیار مەترسێجا و زۆنگاوەكانی باشووریش توانای گلدانەوەی ملیارەها مەترسێجا ئاویان هەیە".