Seyit Aydoğan
17 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2021
تۆرۆنتۆ- AA
لە ساڵی ٢٠١٦وە تا ئێستا ٧٢٦ حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی لە ناو سوپای کەنەدا تۆمار کراوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کەناڵی گڵۆباڵ نیوز، لە وەزارەتی بەرگریی کەنەدا-وە دەستیکەوتووە، لە یەکی نیسانی ٢٠١٦ تا ١٣ی تەمووزی ٢٠٢١ لە ریزەکانی سوپای کەنەدا-دا ٧٢٦ حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی تۆمار کراون.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی کەنەدا، جێسیکا لامیراندا دەرباری ئەو زانیارییانە رایگەیاند: "دەبێت لە دوو ساڵی رابردوودا ژمارەکە زیادی کردبێت بەڵام ئەوەی کە تا چەند مرۆڤەکان دەتوانن حاڵەتەکانی دەستدرێژی تۆمار بکەن، شتێکی رێژەییە".
- دۆسییەکانی دەستدرێژی سێکسی سەربازان زیادی کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگریی کەنەدا، لە ناو یەکە سەربازییەکاندا لە ساڵی ٢٠١٦- ٢٠١٧ دا ٧٤ حاڵەت، لە ٢٠١٧- ٢٠١٨ دا ١٢٨ حاڵەت، لە ٢٠١٨- ٢٠١٩ دا ١٢٥ حاڵەت، لە ٢٠١٩- ٢٠٢٠ دا ١٨٣ حاڵەت و لە ٢٠٢٠- ٢٠٢١ دا ٢١٦ حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی تۆمار کراون.