Tanju Özkaya
27 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، راگەیەندراوێکی سەبارەت بە موسا ئۆ. بڵاوکردەوە کە دۆسیەی لەسەر کراوەتەوە بەتۆمەتی ''دەستدرێژی سێکسی'' بۆسەر ئی.ئە. کە دوای ماوەیەک لە هەوڵی خۆکوشتن، گیانی لەدەست دا.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو لێکدانەوانەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سەبارەت بە موسا ئۆ. دەکرێت کە گومانلێکراوی رووداوەکەیە لەگەڵ ئی.ئە. کە دوای رووداوی هەوڵی دەستدرێژیکردنە سەری هەوڵی خۆکوشتنی دا و لە ١٨ی ئابدا گیانی لەدەست دا، وەزارەتی ناوخۆ، هەروەها وەزیری ناوخۆ، سولەیمان سۆیڵو کراونەتە ئامانج.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە وەزارەتی ناوخۆ هاوخەمی بۆ خانەوادەی ئەو کچە گەنجە دەربڕیوە، پرۆسەی یاساییش لەبارەی ئەو رووداوە ناخۆشە لە چوارچێوەی یاسادا درێژەی هەیە، ئەوەیش وەبیرهێنراوەتەوە کە لەلایەن داواکاری گشتیی و دادگاوە کار لەسەر کارەکانی داوای دەستبەسەرکردن و بڕیارەکان لەوبارەیەوە دەکرێت.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە بەهۆی ئەوەی تۆمەتبارەکە جەندرمەیە بە پلەی چاوش، کارەکانی لێکۆڵینەوەی کارگێڕی کە پێویستە لە دەزگاکەدا بکرێت لە چوارچێوەی یاسادا لە پەیکەری فەرماندەیی گشتیی جەندرمەدا بەڕێوەدەچێت و هاتووە:
''لەو چوارچێوەیەدا موسا ئۆرهان لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی کارگێڕییدا لە ١٦ی تەمووزی ٢٠٢٠دا، لەلایەن پارێزگای سێرت-ەوە دەستبەجێ لە کارەکەی دوورخرایەوە. بە داوای سزای 'دوورخستنەوەی لە فەرمانبەری دەوڵەت' لە ١٠ی تەمووزی ٢٠٢٠دا، لێکۆڵینەوە لەبارەیەوە دەستی پێ کردووە و لێکۆڵینەوەی دسپلینی تەواوبووە و رەوانەی دەزگای باڵای دسپلینی فەرماندەیی گشتیی جەندرمە کراوە. کارەکانی دەرکردنی کەسی ناوبراو دەستی پێ کردووە و پرۆسەی یاسایی لەو بارەیەوە بەردەوامە. قۆناغەکانی پرۆسەکە بە شێوەیەکی شەفاف بۆ رای گشتیی بڵاودەکرێتەوە. جگە لەو پرۆسە ئیداریەی کە لە دەزگاکەدا بەڕێوە دەچێت، هەروەها لە رووی یاسایی و کردەییەوە وەزارەتەکەمان هیچ دەسەڵاتێکی نییە لەو کاروبارانەی لەلایەن بەرپرسانی دادیەوە بەڕێوەدەچن. لەگەڵ ئەوەیشدا ناگونجێت ئەو لێکدانانەوە بە نیازباشی لێک بدەینەوە کە کراون لەبارەی وەزارەتەکەمان، هەروەها وەزیرەکەمان سەبارەت بە کاریگەریی و دەستوەردانیان لە بڕیارەکانی دەستبەسەرکردن یان مەرجی دادگا لەسەری''.
لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها هاتووە ''رێکاری یاسایی پێویست لەبارەی کەناڵی تەلەڤیزیۆنی بەناو TELE 1 و ئەو دەزگا راگەیاندنانە دەست پێ دەکات کە پشتیوانی لە رێکخراوی تیرۆریستی دەکەن و قسەی هەڵبەستراوی نائەخلاقی بڵاودەکەنەوە کە ئامانجیان لەوە گۆڕینی ئەو رووداوە ناخۆشەیە بۆ رەهەندێکی سیاسیی و لەناوبردنی دەزگا و سیستمی دادوەریمانە. بەهۆی ئەو رووداوە ناخۆشەوە داوای لێخۆش بوون لە خوا بۆ خوالێخۆشبوو دەکەین کە خوشکی هاوکارێکی پۆلیسمانە لە وەزارەتەکەماندا و سەرەخۆشی لە خانەوادە قەدرگرانەکەی دەکەین''.