Muhammet Ali Kemal
10 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2017
قاهیرە - AA
لەدوای ئەو دوو تەقینەوەیەی دوو کڵێسای لە هەریەک لە ئەسکەندەریە و تەنتا لە باکووری میسر کردە ئامانج، سەرکۆماری ئەو وڵاتە، عەبدولفەتاح سیسی ئاشکرای کرد بۆ ماوەی 3 مانگ باری نائاسایی لە وڵاتدا راگەیەنراوە.
عەبدولفەتاح سیسی لەدوای تەقینەوەکان، ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەی کۆکردەوە و لە روونکردنەوەیەکدا لەدوای کۆبوونەوەکەش، ئاماژەی بەوەکرد دوای ئەوەی رێوشوێنی یاسایی پێویست سەبارەت بە هێرشەکان دەگیرێتە بەر، باری نائاسایی بۆ ماوەی 3 مانگ لە وڵاتدا رادەگەیەنرێت.
سیسی باسی لەوەشکرد دامەزراوەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کە هەموو دەسەڵاتێکی بەگژداچوونەوەی تیرۆری هەبێت، پێکدەهێنرێت و زانیاریی دیکەی لەبارەی دامەزراوەکەوە نەدا.
پێشتر ئەوە راگەیەنرابوو کە لەئەنجامی تەقینەوەکانی ئەسکەندەریە و تەنتادا، 43 کەس گیانیان لەدەستداوە و 119 کەسی دیکەش برینداربوون.