Fatma Esma Arslan
26 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2023
داکار - AA
سوپای نیجەر ۱۱ تیرۆریستی لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە لە چالاکی خست.
لەوبارەیەوە وەزارەتی بەرگریی نیجەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەوەی خستەڕوو کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە شارۆچکەی گۆسەی سەربە ناوچەی تیلابێری، ۱۱ تیرۆریست لە چالاکی خراون.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە هەر لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دوو سەرباز برینداربوون.
شارۆچکەی گۆسەی سەربە ناوچەی تیلابێری رۆژئاوای نیجەر، هاوسنوورە لەگەڵ مالی و بورکینا فاسۆ.
ئەم ناوچە سنوورییە ناوبەناو لەلایەن رێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەلقاعیدە و داعش، دەکرێتە ئامانج.
لە ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، نزیکەی ۱۲ هەزار سەربازی نیجەری بەشدارن و بەدرێژایی هەزار و ٤۰۰ كیلۆمەتری هێڵی سنووریی نیجەر لەگەڵ مالی و بورکینا فاسۆ لە ئەرکدان.