واشنتۆن
لە ڕووداوێکدا لەنزیک بارەگای کۆنگرێسی ولایەت یەکگرتووەکانی ئەمەریکا شۆفێرێکی ئافرەت لەلایەن پۆلیسەوە خرایە ژێر چاو دێریەوەو دوای ئەوەی داوای لێکرا بوەستێت بەڵام گوێی نەدایە رێنماییەکانی پۆلیس، تەقەی لێکراو کوژرا.
سەبارەت بەڕووداوەکە شێفی پۆلیسی واشنتۆن (کاپیتی لانیەر) ڕایگەیاند دوای تەقەکردن و کوشتنی شۆفێرە ئافەرتەکە کەتەمەنی ٣٤ساڵ بوو، منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بوو دوای ھەوڵی پۆلیسەکانمان لەئۆتۆمبێلەکەدا ھێنراوەیە دەرەوە و دەست بەجێ رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، ھەروەھا گوتی: ئەم ڕووداوە ھیچ پەیوەندیەکی بەتێرۆرەوە نیە.
ھەرچەندە ھیچ زانیاریەک لەبارەی ئەوەوە نیەک ئافرەتە شوفێرەکە چەکی پێبووبێت، بەڵام بەرپرسانی ئەمەریکی ڕایانگەیاند خزمەتگوزارێک و کارمەندێکی پۆلیسی کۆنگرێس کە ماوەی ٢٣ ساڵە لە خزمەتدان؛ برینداربوون و ئێستاش ڕەوشیی تەندروستیان باشە.
بەپێ ئەو زانیاریانەی لەبارەی رووداوەکە لەمیدیاکانی ئەمەریکا بڵاوکراونەتەوە، شۆفێرە ئافرەتەکە بەرلەوەی بگاتە بارەگای کۆنگرێسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و لەبەر ئەوەی بەتیژی ئۆتۆمبیلەکەی لێخوڕیوە، لەلایەن پۆلیسەوە گومانی لێکراوە چاودێری کراوە، دواتر ئافرەتە شوفێرەکە ھەوڵی ھەڵاتن دەدات لە کۆشکی سپی نێزیکبۆتەوە و لەجادەی پەنسلڤانیا بەرەو کۆنگرێس ڕۆیشتووە لەئەنجامدا پۆلیسی نھێنی و زێرەڤانانی کۆنگرێس تەقەیان لێکردوە و کوژراوە.
لە لەلێدوانێکیدا بۆ cnn بەڕێوەبەری کۆمیتەی ئاسایشی واشنتۆن لەبارەی رووداوەکە گوتی" پێدەچێت شۆفێرە ئافرەتەکە لەڕووی دەروونیەوە کێشەی ھەبووبێت"
لە ووتەیەکیشیدا ئەندامێکی پەلەمانی سەر بە پارتی کۆماری ڕایگەیاند: ئافرەتەکە لە ویلایەتی کۆننێکتیکۆک دەژی و ئەو منداڵەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەی دا بووە منداڵی خۆیەتی، پێناچێت چەکی پێبوبێت، چونکە رووبەڕووی پۆلیس نەبۆتەوە.