Zana Natık Kerem
17 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2024
غەززە ــ AA
لە ئاکامی ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیلدا بۆسەر کەرتی غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەردەوامن، ٤٠ ھەزار و ٧٤ کەس کوژراون و ٩٢ ھەزار و ٥٣٧ی دیکەش برینداربوون.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کە ماوەی ٣١٦ ڕۆژە بەردەوامن، خستەڕوو.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، ٦٩ کەس کوژراون و ١٣٦ی دیکەش برینداربوون
ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تا ئێستا لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیلدا لە غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٤٠ ھەزار و ٧٤ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٩٢ ھەزار و ٥٣٧ کەس.